Tuesday 25 September 2012

هه نكك له زير هه رشه دايه!

 
queen bee (centre) surrounded by
smaller worker bees 
(( ئەگەر هاتوو هەنگ وون بوو لەسەر گۆی زەوی مرۆڤ دەتوانێت تەنها  ٤ ساڵ بەردەوام بێت  لە ژیان، هەنگێکی کەمتر،  پیتاندنێکی کەمتر، ڕووەکێکی کەمتر، ئاژەڵێکی کەمتر، خەڵکێکی کەمتر)).
مشتو مڕێکی زۆر هەیە لە سەر ئەوکەسەی کە بەڕاستی ئەم تێبینیەیەی داوە. بەزۆری ئەی گەڕێننەوە بۆ البرت انشتاین. بیرۆکەی کۆتایی جیهان قبووڵ ئەکرێت وەکوو ئاماژەیەک یان بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی مێشەنگ چەند گرنگە بۆ ئابووری کشتووکاڵی جیهانی. خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یەک لەسەر سێی ئەو خۆراکەی کە دەی خۆین لەلایەن هەنگەوە پیتاندنی بۆ ئەنجام دەدرێت. لەبەر ئەوە جێگای سەرسوڕمان نیە ئەو داڕوخان و هەرەس هێنانەی لە ژمارەی هەنگدا بوەتە مایەی خەم و پەژارەو نیگەرانی هەموو کەسێک. نەک تەنها کەسانی خەم خۆری ژینگە. هەنگ زۆر زۆر گرنگە بۆ پیتاندنی بەرووبوومە کشتوکاڵیەکان بەتایبەتی بەرووبوومی زەیتی، پاقلەمەنییەکان و میوە.
لە شانشینی یەکگرتوو (بریتانیا) ژمارەی هەنگ بە (١٠٠٠٠٠-٣٠٠٠٠٠) پورە هەنگ مەزەندە دەکرێت، وە هەر پورە هەنگێک لە ١ کم دووجادا ئیش دەکات وە هەر پورە هەنگێک ژمارەی هەنگی ئەبێت لە (٥٠٠٠٠)هەنگ زیاتر بێت وە هەر هەنگێک بەتەنیا ئەبێت سەردانی (١٠٠) گوڵ زیاتر بکات لە هەموو دەر چوونێکی پێی هەڵدەسێت لەدەرەوەی خانەکەی خۆیدا.
بەهای سوودەکانی هەنگ وەکو پیتێنەرێک خەمڵێنراوە لە یەکێتی ئەوروپا بە نزیکەی (٣) بلیۆن پاوەن بۆ هەر ١ ساڵ وە لە شانشینی یەکگرتوو ( بریتانیا ) بە تەنیا گرنگی پیتاندن هەژمار کراوە بۆ دەوروبەری (٢٠٠)ملیۆن جنەی استرلینی لە ئابوری نیشتمانیدا.
چەند هۆکارێک پێشنیار کراوە کە بوونەتە هۆی کەم کردنی ئاشکرا لە ژمارەی هەنگدا لە سەرانسەری جیهان، ئەو هۆکارانەش کە نەخۆشی دەگرێتەوە، وە مشەخۆرەکان، کەمکردنی ڕێژەی گەشەکردنی گوڵی کێوی لە دێهاتەکان، قڕکەری مێروو و نەخۆشی، یان هەموو ئەمانە دەگرێتەوە. زاناکان لە شانشینی یەکگرتوو (بریتانیا) وفەرەنسا لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە لەسەر کاریگەریەکانی Neonicotinoids کە بەکار هێنرا لە زیاد لە (١٠٠) ووڵات لەسەر بەرووبوومی کشتوکاڵی، وەکوو دانەوێڵە، دانەوێڵەی زەیتی گوڵە بەڕۆژەو باخچەکان.
Neonicotinoids نوێترین چینی قڕکەری مێروویە کە پەیدا بوو لە (٥٠) ساڵی دوایدا وە بەزۆری بە کار هێنرا بۆ دانەوێڵە پێش چاندنی. لەگەڵ گەشەکردنی ڕووەک دا قڕکەری مێروویی لە هەموو بەشێکیدا بڵاو دەبێتەوە، وە ڕێگری، یان چارەسەری ئافاتە مێروویەکان دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا دەچێتە ناو هەڵاڵەو شیلەی گوڵەکانی ڕووەکەکانیشەوە، وەلەو ڕێگایەوە کاریگەری دەکاتە سەر هەنگ و کەمکردنەوەی ژمارەی هەنگ کە ئەمەش بەمانای کەمکردنەوەی بەرهەمی بەرووبوومە کشتوکاڵیەکانە. هەردوو لێکۆڵینەوە سەربەخۆکە ئەوە پیشان دەدەن کە ژەمە دەرمانێکی کەم لە قڕکەرە ئافات Neonicotinoids دەتوانێت زیان بگەیەنێت بە توانای گەڕان و گەشتەکانی هەنگ بەدوای خواردندا، وە کەم کردنەوەی گەشەی کۆلۆنی هەنگ وەهەروەها بەرهەم هێنانی ژمارەی شاهەنگی نوێ.
تیمێک لە زانکۆی ستیریلینگ و زانکۆی لانکستەر لە شانشینی یەکگرتوو (بریتانیا ) ئەوەیان دۆزیەوە کە   neonicotinoid imidacloprid بوە هۆی کەمکردنەوە بەڕێژەی ٨٥% لەبەرهەم هێنانی شاهەنگ لە هەنگی کێوی وە هەروەها کەمکردنەوەی گەشە لە قەبارەی کۆلۆنی هەنگ. لەکاتێکدا توێژەرەکان لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی کشتوکاڵی اڤینگۆن لە فەرەنسا ئەوەیان دۆزیەوە کە کاتێک مێشەنگ کەوتە بەر مادەیneonicotinoid thiamethaoxam دواتر ڕەفتارو هەڵسوکەوتی هەنگی لاواز کرد.
کەمکردنێکی بەرچاو لە ژمارەی هەنگی گەڕاوە بۆ کۆلۆنیەکەی ڕوویدا کاتێک هەنگەکانیان خستە بەر کاریگەری مادەی Neonicotinoid وە گەشەی کۆلۆنی هەنگ کەم بووەوە. توێژەرەکان لە ماساچۆسێتس ئەوەیان دۆزیەوە کە دوو بارە بوونەوەی بەر کەوتنی هەنگ بۆ ژەمە دەرمانی کەم لە قڕکەرە مێروویەکان بوە هۆی هەرەس هێنانێکی ناڕێک لە کۆلۆنی هەنگدا وە هەر وەها لەناوچوونی هەنگ. لە ڕاستیدا ٩٤% ئەو پورە هەنگانەی کە قڕکەری ئافاتە کشتوکاڵیەکانیان خواردوە  لە ماوەی کەمتر لە ٦مانگدا بەتەواوی لە ناوچوون. لەمەو پێش بۆچوونی وا لە ئارادا بوو کە پندو ڤایرۆسەکان بەرپرسی لەناو چوونی کۆلۆنیەکانی هەنگ بوون بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە پەنجەی تۆمەت بەشێوەیەکی باش و ڕاستی درێژ دەکات بۆ بەکار هێنانی قڕکەرە کشتوکاڵیەکان لە سەرانسەری جیهان.
لەکاتێکدا لە ناوچوونی هەنگ لەبەرزبوونەوەیەکی بەردەوامدایە، ووڵاتەکانی ئەوروپا بۆ نموونە فەرەنسا، بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی قڕکەرە مێروویەکانی داوە، لە کاتێکدا ووڵاتەکانی تر وەکوو شانشینی یەکگرتوو( بریتانیا ) بیر لە ئەنجام دانی هەمان کار دەکەنەوە. لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەناو چوونی هەنگ بوەتە هۆی نیگەرانی زۆر، وە دەسەڵات  لەو ووڵاتانەی پشتیان بە کەرتی کشتوکاڵ بەستوە چاو دەخشێننەوە بە بەکارهێنانی neonicotinoids. 
بەڵام ژمارەی مێشهەنگ لە داڕوخاندایە لە هەموو لایەکی جیهان وە تاکو ئێستا دەرکەوتوە کە تاقە ڕێگایەکی تر هەیە بۆ پیتاندنی ژمارەیەکی زۆر لە ڕووەکەکان. ئەوەش بە بەکارهێنانی پەڕی پاقژکەرەوە وە سڕینەوە یان پاقژکردنەوەی ناوەوەی ڕووەکەکان بە هەڵالە لە لایەن خەڵکەوە.
لە بەشەکانی چین بە فعلی خەڵکی دەستی کردوە بە پیتاندنی داری هەرمێ لەو ناوچانەی کە مێرووەکان تیایدا لە ناو چوون. لە شانشینی یەکگرتوو (بریتانیا) زانکۆکان ئێستا لە هەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی پیادەکردنی پیتاندنی ڕووەکەکان لە لایەن خەڵکەوە.
جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەهای سێوێک چەند بێت ئەگەر هاتوو پارەی پیتاندنیت دا بە کەسێک بە کەم ترین ڕێژەی کرێ کە بەدەستی دێنێ. خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٢ ئەوەندەی نرخی سێوەکە دەبێت.
کاتێک بیر دەکەیتەوە لە ١ پورە هەنگ کە پێکهاتوە لە (٥٠٠٠٠) مێشەنگ پیتاندنی نیو ملیۆن ڕووەک ئەنجام دەدات لە ١ ڕۆژدا ئاشکرا دەبێت کە چارەسەرێکی بە سوود نیە.
                                     وەرگێڕ لە زمانی ئینگلیزیەوە بۆ زمانانی کوردی
                           هەنگەوان و ئەندازیاری کشتوکاڵی
                         محمد امین سابیر محم
beekeeperm57@yahoo.com


No comments: