Wednesday 6 February 2013

هەرکەسێک ئەو گایەی بینی ئەوا بزانە بەقاچاغ هاتووە


هەرکەسێک ئەو گایەی بینی ئەوا بزانە بەقاچاغ هاتووە..

 
ئەو گا گەورەیەی لەسەرەوە دەیبین (کێشەکەی نزیکەی ٧٠٠ کیلۆ گرام دەبێت). ئەوە ئەگەر لە هیندەوە نەهاتبێت ئەوا بەدڵنیەوە لە پاکستان هاتووە، سەیرە کە لەوەدایە کە ئەو گا گەورەیە لەهیندستان و پاکستان دەفرۆشرێت و خەلکی ئەو ناوچەیەیە، ئەو گایە بە سنوری هیند و پاکستان و ئەفغانستان (لەسنوری هیرات دەرچووە بۆ سنوری ئیران) هاتووە لەوێوە بۆ ئێران هاتووە (هەر بەقاچاغی) لەوێشەوە هاتووە بۆ کوردستان ئێستا لە بازارەکانی سلێمانی و هەولێر زۆر بە ئاسانی دەیفرۆشن. کە ئەوە دژی یاساکانی هاوردەکردنی ئاژەڵە لەهەر چوار وڵاتەکە.

جاوەرە ئەگەر حکومەت نەتوانی پێش لە گایەکی وا گەورە بگرێت و بە قاچاغ بێتە کوردستان چۆن دەتوانێت رێگا لە کەسێکی پیاو خراپ بگرێت کە نیازی پاکی نەبێت و بیەوێت ئاسایشی وڵاتەکەمان بخاتە ژێر پرسیارەوە.

ئەگەر فەرمەنگەکانی ڤیرتیرنەری کوردستان دەست بە روویانەوە بنێت و بیانەوێت نەهێڵن بێت ( کە لۆبی قاچاخچیان لەپشتە کە زۆر بەهێزن)، ئەوا بە دڵنیایەوە خۆپیشاندان دروست دەبیت و کێشەیان بۆ دروست دەکەن

No comments: